FAIL (the browser should render some flash content, not this).
 

Nature Iraq News

  • لە بەرواری ٧ تا ٩ ی ئایار. ڕێکخراوی سروشتی عێراق بەشداری کرد لە فێستیڤاڵی گوڵ و نەمام کە ڕێکخراوب لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی،
    بۆ بینینی وێنەکان دەتوانی کلیک لێرە بکەیت

  •  خوولی ڕاهێنانی پێشکەوتوو بە مەبەستی دروستکردنی لیستی سور "Red Listing بۆ ئەو ڕووەکانەی کە مەترسی لەناوچونیان هەیە.

     
    لە ئامادەکردن و جێبەجێکردنی:

    ڕێکخراوی سروشتی عێراق و باخی ڕووەکی شاهانەی ئێدەنبرە
    دەرخستەی پرۆژەکە لەلایەن دامەزراوەی داروینەوە دابینکراوە.

  • سروشتی عیراق و گروپی گەشەپێدانی ئێستا خۆشحاڵن بە ڕاگه‌یاندنی ده‌ستپێكردنی فێستیڤاڵی هونەری و میوزیکی سەوز له پاركی ئازادی لە‌ شاری سلێمانی, له‌ بەرواری 20\4,  کە دەکاتە رۆژی هه‌ینی پێش ڕۆژی زه‌وی.

  • لە ڕۆژی 5 شەممە بەرواری 15 ی ئازار، پارێزەری ئاو و چەند کارمەندێکی سروشتی عێراق و چەند کەسێکل وەک خۆبەخش هەستان بە دابەش کردنی 75 زبڵدان بۆ هەر یەک لەو ماڵانەی کەلەسەر قەراغی ڕووباری قەشقۆڵین لە دوکان، وە هەروەها  بۆ چەند کەپرێکی گەشت و گوزاریش. مەڵبەندی یەکی ڕێکخستی سلێمانی هەستا بە دابین کردنی دەرخستەیەک بۆ کڕینی ئەم زبڵدانانە. بەڕیوەبەرایەتی شارەوانی قەزای دوکان لە ئێستا بە دواوە هەڵدەستن بە دابینکردنی کردنی خزمەتگوزاری بۆ کۆکردنەوە زبڵەکان و فڕیدانیان لەشوێنی دیاریکراودا.

  • پارێزەری ئاوی بەشی سەرووی دیجلە لە عێراق (کە یەکێكە لە پرۆژەکانی سروشتی عێراق) بە هاوکاری قائیقامیەتی قەزای دوکان و سەرۆكایەتی شارەوانی قەزای دوکان وە چەند هاوڵاتی و هونەرمەند و کارمەندێکی خۆبەخش لە ڕۆژی 15-03-2012 هەڵدەستن بە هەڵمەتێکی پاککردنەوەی قەراغی ڕووباری قەشقۆڵی و دابین کردنی تەنەکەی خۆڵ بۆ هەموو ماڵێکی سەر ڕووبارەکە.

    بەروار: پێنج شەممە کاتژمێر 9:30
    ئەم پرۆژەیە سپۆنسەر کراوە لەلایەن ((مەڵبەندی (1) ی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان)


  • لە دوای چەند ساڵێک لە وشک بوون و تێکشکانی، ژیانەوەی یەکێک لەو ناوچە هۆڕە گرنگانەی جیهان چۆن دەبێت؟؟ د.عەزام عەلواش ئەم پرسیارەی کرد و ڕوونی کردەوە چۆن دەتوانی ئەم زەوییە ئاووییانە دوبارە بگەڕنیتەوە باری پێشووی ئاسایی خۆیان. دەتوانی  لێرەدا تەواوی بەرنامەکە ببینیت.

  • سروشتی عێراق و گروپی گەشەپێدانی ئێستا فێستیڤاڵێک ڕێک دەخەن بۆ ژینگەی دڵڕفێنی کوردستان و وە هەروەها بۆ هۆشیار کردنەوەی هاوڵاتیان بۆ پاراستنی ژینگەکەیان.

    لێرەدا ماڵپەری فێستیڤاڵی موسیک و هونەری سەوز ببینە.
    دەتوانی زیاتر ئاگادار بیت لە کاری فێستیڤاڵەکە لە ڕێی فەیسبووک ەوە.

  • هانا ئه‌حمه‌د ڕه‌زا توێژه‌ری زانسـتی زینده‌وه‌ره‌ کێویـیه‌کان له‌ ڕێـکخراوی سروشتی عێراق لە چاوپێکەوتنێک دا لە کەناڵی كوردسات،دەتوانی بە کلیک کردنت لێرە چاوپێکەوتنەکە ببینیت.

  • وتووێژێک لەگەڵ ڕادیۆی دەنگی ئەمریکا
    هانا ئه‌حمه‌د ڕه‌زا توێژه‌ره‌وه‌ی زانسـتی زینده‌وه‌ره‌ کێویـیه‌کان له‌ ڕێـکخراوی سروشتی عێراق له‌ میانه‌ی گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان وریا کاڵێ ده‌ڵێت له‌ ئێسـتادا داتایه‌کی دوروست سه‌باره‌ت به‌ ئاژه‌ڵه‌ کێویـیه‌کان له‌ کوردسـتانی عێراقدا له‌به‌ر ده‌سـتدا نیـیه‌ تاه‌کو به‌ ته‌واوی بڕیار بده‌ین ئایا ژماره‌یه‌یان زۆره‌ یان نا.

  • پارێزەری ئاوی بەشی سەرووی دیجلە(کە یەکێکە لە پرۆژەکانی سروشتی عێراق) و گروپی سولی ئۆن لە ڕۆژی 5 شەممە بەرواری 1 ی تشرینی دووەم  بە هاوکاری چەند کەسێکی خۆبەخش و وە هەروەها منداڵانی چەند قوتابخانەیەکی سەرەتایی وچەند کارمەندێکی حکومی لە قەزای دوکان هەستان بە ئەنجامدانی چالاکیەک بە پاکردنەوەی ئاوی ڕووباری قەشقۆلی. کە توانرا نزیکەی 500 کیسەی خۆڵ کۆبکرێتەوە، کە بریتی بوون لە مادەی وەکو بوتڵی شوشە و قوت و پلاستیک و باغە.