باسێكی كورتی پرۆژه‌كه
پرۆژه‌كه به ڕووپێویه‌كی مه‌یدانی ده‌ستپێده‌كات بۆ گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی بارودۆخ ونشینگه‌ی بزنی كێوی له‌سه‌ر چیای پیره‌مه‌گروون (سلێمانی)و ناوچه‌ی بارزان (هه‌ولێر) له‌كوردستان، باكوری عێراق، بۆپاراستن و پارێزگاری كردنی ئه‌م جۆره. بزنی كێوی به‌پێ ی لیستی سووری IUCN له‌لیستی ئه‌وجۆرانه دانراوه كه مه‌ترسی له‌ناوچوونیان له‌سه‌ره، له‌عێراق دا له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاوكردن و له‌ناوچوونی نشینگه‌و مۆڵگه‌كانیان دان.
مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م پرۆژه‌یه بۆ پاراستنی ژماره‌ی بزنی كێوی یه، دانانی بناغه‌یه‌ك بۆ كاری پاراستنیان له‌داهاتوودا و پێگه‌یاندنی كه‌سانی شاره‌زا له‌سه‌ر ئه‌م جۆره ئاژه‌ڵه.
هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه له‌م كارانه پێكدێت، چاوپێكه‌وتنی دانیشتوانی ناوچه‌كه، تێبینی كردن و بینینی ئاژه‌ڵه‌كه، گه‌ڕان به‌دوای شوێن پێكانی ئاژه‌ڵه‌كه ، چاپكردن وبڵاوكردنه‌وه‌ی نامیلكه‌ی فێركاری، پێشكه‌شكردنی وانه بۆ قوتابیانی قوتابخانه‌ی ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌و بینینی كه‌سانی سوودمه‌ند له‌م پرۆژه‌یه. ئه‌م پرۆژه‌یه به‌هاوكاری به‌رنامه‌ی پێشه‌وایه‌تی ژینگه‌پارێزی جێ به‌جێ ده‌كرێت.
نوێكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كه
پرۆژه‌كه له به‌هاری 2011 ده‌ستی پێكردووه كه ڕووپێویه‌كی سه‌ره‌تایی له‌مانگی پێنج دا بۆ ناوچه‌ی بارزان كراوه. خولی ڕاهێنان له‌سه‌ر شیرده‌ره‌كان له كۆتایی مانگی پێنج دا ئه‌نجام درا، كه زیاتر جه‌خت كردنه‌وه‌بوو له‌سه‌ر بزنه‌كێویه‌كان به‌ڵام یه‌كه‌م كاری مه‌یدانی له‌سه‌ره‌تایی مانگی شه‌ش دا له‌چیای پیره‌مه‌گروون ده‌ستیپێكردووه . بۆ زیاتر ئاشنابوونتان به‌دۆزینه‌وه‌كانی تیمه‌كه تاكو ئه‌مڕۆ كلیك لێره بكه.